پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتا ئەمریکییەکەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و تاوتوێی سزاکانی سەر حەوت بانکی عێراقیان کرد.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تاوتوێی سزادانی حەوت بانکی عێراقیان لەلایەن گەنجینەی ئەمریکاوە کرد، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بەشەخۆراکی هاوڵاتیانی کەم داهاتەوە هەیە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەیوەندییەکەدا ئاماژەی بەوەکرد،” عێراق ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی رەتدەکاتەوە کە دەکرێنە سەر خاکەکەی و پێویستە ڕابگیرێن، عێراق نابێت ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێی وڵاتە ناکۆکەکان”.
ڕوونیکردەوە، پێویستە گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی لیژنەی سەربازی باڵای هاوبەشەی نێوان هەردوولا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەستپێبکاتەوە.