فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەند کەم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق کەمیکرد و گەیشتە 204 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەند بەڕێژەی %6.85 کەمیکرد و گەیشتە 204 ملیۆن و 218 هەزار و 319 دۆلار.

ئەوەش هاتووە، هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر هەزار و 460 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە 219 ملیۆن و 476 هەزار و 461 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا