بەوێنە..ژاپۆن جامی جیهانی شیرینی بەدەستهێنا

پۆڵەتیک پرێس

ژاپۆن دوای 16 ساڵ جامی جیهانی شیرینی بەدەستهێنا، کە دوو ساڵ جارێک لە لیۆن ئەنجامدەدرێت.

اليابان تفوز بكأس العالم للحلويات بـ "الرياح والخفة" - البيان

ژاپۆن لەگەڵ 17 تیمی جیهانی پێشبڕکێی کرد کە هەموویان دروستکەری شوکولاتە و شارەزای بواری شیرین و ئایسکرێم بوون، بەپێی ماڵپەری”جیجی پرێس”، ئەم پێشبڕکێیە لەساڵی 1989ەوە دەستیپێکرد ژاپۆن لە خولەکانی ساڵی 1991 و 2007دا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، بەڵام دواتر تا ساڵی 2021 پێنج جار لەڕیزی دووەمدا مایەوە و ئەمساڵ جارێکی دیکە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

Le Japon remporte la Coupe du monde de la Pâtisserie 2023 devant la France  et l'Italie | Zepros Resto

شێفی گەورەی فەڕەنسی و دروستکەری شوکولاتە پیەر هێرم، ستایشی براوەکانی کرد بۆ”سەرنجدان بە وردەکاریی و بەردەوامبوون و پابەندبوون” لە بەرهەمهێنانی شیرینی لەژێر ناوی با و ڕووناکی، لە پێشبڕکێی Coup du Monde de la Patisserie کە ڕۆژی هەینی بەڕێوەچوو، فەڕەنسا لە پلەی دووەمدا بوو دواتر ئیتاڵیا، بەڕیتانیا و کۆریای باشوور، بەپێی ماڵپەڕی”بەیان”.

اليابان تفوز بكأس العالم للحلويات بـ "الرياح والخفة" - البيان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا