چۆن كتێبخانەیەك لەماڵەكەتدا دروست دەكەیت؟

پۆڵەتیك پرێس:
خەڵكانێكی زۆر حەز دەكەن، كە دیزانێكی نوێ لە دیكۆری ماڵەكەیاندا دروست بكەن، بەڵام شارەزایی باشیان نییە، بە تایبەتی ئەو كەسانەی دەیانەوێت كتێبخانەیەكی بچوك لە ماڵەكایاندا دروست بكەن‌و نازانن چۆن جێگەیەكی تایبەتی بۆ دیاری بكەن.

كۆمەڵێك ئامۆژگاری هەیە، یارمەتیدەرن بۆ دروستكردنی كتێبخانە لەماڵەكەت دا .
ڕەنگ پێویستە ڕەنگێكی مات بۆ دیوارەكەت هەڵبژێریت، دووربكەوەرەوە لە ڕەنگە تۆخ و زەقەكان تاوەك و ئەو كاتەی، كە دەتەوێت كتێبێك بێنیت و بخوێنیتەوە مێشكت ئارام بێت، كاریگەری نەبێت لە سەر ماندوو كردنی چاوەكان و مێشك ت تا دەواتنیت ڕەنگی دار هەڵبژێرە تا كاڵتر و ئارامتر بێت باشترە.

ئەگەر شوێنت هەبوو ژورێكی تایبەت بۆ كتێبخانەكەت دابین بكەیت پێویستە ڕەفە بۆ دیوارەكان دروست بكەیت، لەگەڵ دانانی قەنەفەی تایبەت و جوان لە ژوورەكەدا، بۆ ئەوەی لە كاتی خوێندنەوە با ئارەزووی خۆت دانیشیت، یان ڕاكشێیت، هەروەها ڕووناكی تایبەت بۆ خوێندنەوەو ڕووناكی بۆ كتێبەكان تا وەك و بتوانیت باشتر بیانبینیت و دیاری بكەیت ڕاگرتنی پاك و خاوێنی ژوورەكەو كتێبەكان تاوەكو زیاتر ئارازووی خوێندنەوەیان بكەیت.

دەتوانیت لایەك لە دیواری ژورەكەت بە تابلۆ و بڕوانامە بڕازێنیتەوە، دانانی تۆپێكی گۆی زەوی لەسەر مێز ، هەروەها جێگیركردنی كۆمپیوتەر یان تەلەفزیۆن لەسەر ڕەفەیەك ،هەروەها دانانی فەرشی گونجاو لە ژوورەكەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا