ژنێک ٤٥ کیلۆ لە کێشی دادەبەزێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لویزا مایسۆن ژنێکی بەڕیتانیە لە چاوپێکەوتنێکیدا باس لە دابەزاندنی کێشی دەکات، لەماوەی ساڵێکدا ٤٥ کیلۆ لە کێشی دابەزاندووە.

لویزا تەمەنی ٣٨ ساڵە و نیشتەجێی لینکۆلنشایرە، لە تەمەنی منداڵیدا دوای توشبوونی بە ئیفلیجبوونی مێشک و دەست نیشانکردنی لەلایەن پزیشکەکانەوە بە دەست زۆری کێشیەوە دەیناڵاند، بەهۆی ئەوەوە توانای ئەنجامدانی هیچ چالاکییەکی نەبووە، دوای لەدایک بوونی منداڵەکەی کێشی ١١٠ کیلۆگرام بووە.

مایسۆن بەشێوەیەکی بەرچاو ئالودەی خواردنە خێراکان و کهول بووە ئەمەش کاریگەری خراپی هەبووە، لەمانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ دوای ڕوبەڕووبونەوەی دۆخێکی ناخۆش ئەویش کاتێک لە فرۆشگایەکی جل کڕیندا بوو یەکێك لە فرۆشیارەکان پێێوابوو دوگیانە بۆیە کێشی ئەوەندە زۆرە بڕیاریدا کێشی دابەزێنێت.

سیستمێکی خۆراکی هەڵبژارد پێکهاتبوو لە شۆربا و خواردنە وزە بەخشەکان، خواردنی ئاسای بەهەموو شێوەیەک ڕەتکردەوە، ئەو سیستمەی هەڵیبژاردبوو کالۆریەکی زۆر کەمی تێدابوو، بەهۆی باردۆخیەوە ئامۆژگاریان کرد هیچ چالاکییەکی وەرزشی ئەنجام نەدات، لە سەرەتادا قورس بوو، بەڵام دواتر لەگەڵ سیستمە نوێیەکی ژیانیدا گونجا و لەماوەی ساڵێدا کێشی بەنزیکی بوو بە ٦٥ کیلۆ.

زانایان دوای نۆ مانگ لە بەردەوام بوونی ئامۆژگاریان کرد وردە وردە بچێتەوە سەر سیستمی خۆراکی ئاسای، بەڵام بەشێوەیەکی تەندروست، لەگەڵ ئەوەشدا هەتا ئێستاش ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدراتەکان وەک معکرۆنە، نان و پەتاتە ناخوات.

مایسۆن جەختی لەوە کردەوە دوای سەرکەوتنی و بەدەست هێنانی ئەم کێشەی هەستی متمانە بەخۆبونی زیادی کردووە و چێژ لە ژیان وەردەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا