بە ڤیدیۆ..تیمساحێکی ١١پێ گەنجێکی شۆک کرد

پۆڵەتیک پرێس

گەنجێک لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، دوای ئەوەی لە کاتی ڕاوەماسیدا تیمساحێک دەبینێت، بە درێژی ١١ پێ توشی شۆک دەبێت.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت، کاتێک تۆمی شۆک بوو، دوای ئەوەی تیمساحەکەی بینی لەبەر دەمیدا، هەناسەی تەنگ بوو لەو کاتەی ئەیویست ڕاکا کەوتە سەر زەوی، تیمساحەکەش بە بێدەنگی لە ئاوەکە هاتە دەرەوە.

بەپێی بڵاو کراوەکان، تۆمی لە ترسا کامێراکەی لە دەست کەوتۆتە خوارەوە، بەڵام خۆشبەختانە توانیویەتی بەهێز بێتەوەو بکەوێتەوە سەرپێی خۆی.

ئاگاداری دەدرێت دەربارەی تیمساحەکان. چونکە ئەمە وەرزی جوتبوونیانە، باشتر وایە لە هەر ئاوێک وریابن ڕەنگە تیمساحی تێدابێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا