ڤیدیۆ.. ڕزگارکردنی کەمتیارێکی گیرخواردوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی لوبنان، گرتە ڤیدیۆی ئەو کەمتیارە بڵاوبۆوە کە لە گۆمێکی پیسدا گیری خواردبوو لە گوندی کفرسیری باشووری لوبنان.

لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، کەسێکی چالاکی شارەکە دەبینێت کەمتیارێک لە گۆمێکی پیسدا گیری خواردووە، کەسەکە دەڵێت: کەمتیارەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەو گۆمەدا بووە و نەیتوانیوە بێتە سەرەوە و ڕزگاری بێت.

دواتر پەیوەندیان بە کۆمەڵەی کەسافە کردووە، کە پەیوەستە بە بەرگری شارستانیەوە، چەند کارمەندێکی ناوەندەکە و کەسی چالاکیان بۆ شوێنەکە نارد، دوای چەند هەوڵێک توانیان ئاژەڵەکە بگرن و بەرزی بکەنەوە، بەمەش توانیان ڕزگاری بکەن و بیگەڕێننەوە بۆ سروشت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا