پۆڵەتیک پرێس
ئامار و لێکۆڵینەوەکان هێشتا جیاوزن دەربارەی ئەوەی کێ بەتەمەنترین ژنی جیهانە، هەموو ساڵێک کەسێکی نوێ دەچێتە لیستی بەتەمەنترین ژنانی جیهانەوە، ئەمساڵیش کانی تاناکای ژاپۆنی وەک بەتەمەنتری ژنی جیهان یادی 119هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی کردووە.
ژنە بەتەمەنەکە کە حەزی لە خواردنەوە شیرینەکان و شوکولاتەیە ئاهەنگی لەدایکبوونەکەی لە ڕێکخراوی ئاگاداربوونی بەتەمەنەکان لە ویلایەتی فوکۆکا لە باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا کردەوە.
کتێبی گینس بۆ ژمارەی پێوانەیی لەساڵی 2019دا نازناوی بەتەمەنترین ژنی ژاپۆنی پێبەخشیوە لەوکاتەدا تەمەنی 116 ساڵ بوو، ژنە بەتەمەنە ژاپۆنیەکە لەساڵی 1903 لەدایکبووە، لەماوەی ژیانیدا چەندین جەنگ و ڕووداوی گرنگی بینیوە.