پۆڵەتیک پرێس
دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا سەگێکی ڕۆبۆت بەکاردەهێنن بۆئەوەی لەکاتی گەڕانیان لەشاری پۆمپی کە 2000 ساڵ پیش ئێستا بەهۆی تەقینەوەی گڕکانەوە وێرانبوو یارمەتییان بدات.
ڕۆبۆتی “سپۆت” لەلایەن کۆمپانیای “بۆستن داینامیک” ی ئەمریکی پەرەی پێدراوە، دەتوانێت لە بینا کۆنەکاندا بەدوای کێشە پێکهاتەییە مەترسیدارەکان بگەڕێت، هەروەها توانای دەستنیشانکردن و پشکنینی ئەو تونێلانەی هەیە، کە لەلایەن ئەو دزانەی دزی لە شوێنەوارەکان دەکەن دروستکراون.
گابریل زوچتریگێل، بەڕێوەبەری سایتە شوێنەوارییەکان لە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا بە هەواڵی ئاژانسی “یو پی ئای” ڕاگەیاند:”بارودۆخی سەلامەتی ناو تونێلەکان کە لەلایەن شوێنەوارناسانەوە هەڵکەندراون زۆرجار مەترسیدارن، بۆیە بەکارهێنانی ڕۆبۆتەکە دەتوانێت یارمەتیمان بدات بەخێرایی و سەلامەتی بگەڕێین و بەرەو پێشەوە بڕۆین”.
سەرەڕای بوونی چەندین تونێل لە ناوچەی دەوروبەری شوێنەوارەکان ڕاپۆرتەکان ئەوە دەردەخەن ڕێژەی دزیکردن لە شوێنەوارەکانی پۆمپی و فرۆشتنیان کەمیکردووە، چونکە دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا هەڵمەتێکیان بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو کارە بەرزکردۆتەوە.