ژمارەی هەرەمەکانی میسڕ ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

زاهی حەواس شوێنەوارناسی میسڕی رایگەیاند، کار لەسەر تەواوکردنی ئینسایکلۆپیدیای “هەرەمەکانی میسڕ” دەکات، کە لە هەشت بەش پێکدێت و پەیوەستە بە هەر بابەتێکی پەیوەندیدار بە هەرەمەکانی میسڕ کە ژمارەیان دەگاتە ١٢٨ هەرەم.

حەواس باسی لەوەشکرد، “مۆزەخانە گەورەکەی میسڕ، دەبێتە گرنگترین پرۆژەی رۆشنبیری سەدەی ٢١ لە جیهاندا.”

دەشڵێت، “ئەمە دەبێتە نایابترین و گەورەترین مۆزەخانە لە جیهاندا، بەجۆرێک دیزاینی ناوەوە و نمایشکردنی شوێنەوارەکان تێیدا سەرنجڕاکێش دەبن.”

لە وەڵامی ئەوەشدا کە دەوترێت توت ئەنخ ئامون عیبرانی بووە رایگەیاند، “هەر کەسێک وا دەڵێت، شارەزایی لە شوێنەواردا نییە، دایکی توت ئەنخ ئامون، کە شاژن بووە لە گۆڕی ژمارە ٣٥دایە کە ئەمیش کچی ئامنحەوتبی سێیەم بووە، دروست نییە بەم شێوەیە هێرش بکرێتەسەر توت ئەنخ ئامون، ناشکرێت بوترێت شازادەیەکی میسڕی عیبرانی هەبووە، ئەمە بە ناپاکی گەورە لەقەڵەم دەدرێت لەبەرئەوەی “DNA” بۆ هەمووانی سەلماندووە کە میسڕی بووە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا