کتێبی یاساکانی تۆپی پێ بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

زیادکراوی نێودەوڵەتی سازبێس فرۆشتنی دانەیەکی لەبەرگیراوەی کتێبی یاساکانی تۆپی پێی لە زیادکراوی لەندەن ڕاگەیاند.

زیادکراوەکە فرۆشتنی کتێبەکەی بەنرخی65 هەزار و 900 یۆرۆ ڕاگەیاند، چاپکردنی ئەم دانە فرۆشراوە لەساڵی 1859دا بووە لەلایەن نادی شیفیڵدی ئینگلیزی کە لە ساڵی 1857 دامەزراوە و بە کۆنترین نادی تۆپی پێ لەجیهاندا ناسراوە.

ئەمە یەکێکە لەو دوو کۆپیکراوەی ناسراوە بە پڕ باوترین یاساکانی یاری جیهان، تۆپی پێی هاوچەرخ لەسەر ئەم بنەمایە گەشەی کردووە، لەکاتێکدا دۆزراوەتەوە کە کتێبەکە باشبووە نەفەوتاوە هەروەها یادەوەریەکانی شیفیڵد کۆدەکاتەوە، کتێبەکە چەندین ڕوونکردنەوە و یاسای تێدایە.

هەروەها ئەو کتێبە واژۆی قەڵەمی ولیام بەکری لەسەرە کە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی شیفیڵد و ئەندامی لیژنەکە بووە کە لەڕۆژی 21ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1858 ڕەشنووسی کۆتایی یاساکانی پەسەندکرد و لەجیهانی داهاتوودا چاپکراوە و بەسەر سەرجەم ئەندامانی یانەکەدا دابەشکراوە.

ئەو دانە ناسراوەی دیکەشی لە ئەرشیفی یانەی شیفیڵدا بوو، لە مانگی تەمموزی ساڵی 2011دا بەرامبەر 881 هەزار جونیەی ئستەرلینی فرۆشراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا