چۆن دەبیت بە کارمەندێکی سەرکەوتوو؟

پۆڵەتیک پرێس

ئەگەر تۆ تازە لە کۆمپانیایەک دەستت بەکار کردووە، پێویستە لە هەفتەی یەکەم دا ئاگاداری جوڵەو گفتوگۆکانت بیت، چەند خاڵێک هەیە کە دەبێت ڕەچاوی بکەیت تاوەکو بتوانیت لە کارەکەتدا سەرکەوتن بەدەست بهێنیت.

ڕەفتارەکان بریتین لە

١-زەردەخەنەی ئاسایی، پێویست ناکا زۆر کۆمەڵایەتی بیت، سەرەتا دەتوانیت لە ڕێگەی زەردەخەنەیەکی چاوەکانتەوە ئامادەیی خۆت بۆ گفتوگۆ دەرببڕیت.


٢-ناوەکان فیربە، فێربوونی ناوەکانی هاوکارەکانت و بیرکەوتنەوەی، ئاستێکی بەرزی تۆ پێشان دەدات کاریگەری هەیە.


٣-ئەرێنی بە، بە شێوەیەکی ئەرێنی لە شتەکان بڕوانە، پێویست ناکات لە سەرەتاوە تەواوی کێشەکانت بۆ هاوکارەکانت باس بکەیت یاخود وا دەربخەی بێتاقەتیت.


٤-قۆستنەوەی دەرفەتەکان، ئەگەر داوای چوونە دەرەوە یان نان خواردنی نیوەڕۆیان لێ کردیت، دەرفەتێکی باشەو لە دەستی مەدە بۆ ناسنینی زیاتری هاوکارەکانت یاخود ئەو شتانەی دەتەوێ بیزانی.

٥-ئەگەر نەتزانی پرسیار بکە، نابێت شەرم بکەیت لە پرسیار کردن دەربارەی شتێک، بەڵکو پێویستە تەواوی پرسیارەکانت لە هاوکارەکانت بکەیت تاوەکو بەباشی کارەکەت فێر بیت ببێت بە ئەزموون بۆت.

٦-دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ یارمەتیدانی هاوکارانت، ئەگەر هاوکارێکت پێویستی بە مۆلەت یاخود پشو بوو، ئامادەیی خۆت پێشان بە بۆ هاوکاری کردنی.

٧-پێشاندانی بۆچوونەکانت، کاتێک دەست بەکارێکی نوێ دەکەیت، پێویستە بۆ چوون و ڕەخنەکانی خۆت پێشآن بدەیت ڕەنگە سەرەتا، دڵگران بن بە هۆی ئەوەی کە تۆ ناناسن بەڵام دەکرێت بە ڕێگەیەکیتر شتەکان ڕاست بکەیتەوە.

٨-خۆت تێکەڵی کێشەکان مەکە، ئەگەر کەسێک باسی هاوکارێکی کرد گلەیی کرد تۆ بێدەنگ و بێ لایەن بمێنەرەوە، بەم شێوەیە گرەو دەبەیتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا