کڵاوەکەی ناپلیۆن بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

زیادکراوی سوزبیز کڵاوەکەی ناپلیۆن بۆنابرت لە ڕۆژی 15 بۆ 22ی مانگی ئایلولدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر مردنی ئیمپڕاتۆڕی فەڕەنسا دادەنێت بۆ فرۆشتن.

بەپێی سەرچاوەکانی زیادکراوە بەڕیتانیەکە نرخی سەرەتای بۆ فرۆشتی کڵاوەکە لەنێوان 400 بۆ 600 هەزار یۆرۆدا دەبێت.

19 کڵاو لەهامان جۆر دۆزراونەتەوە کە سەلمێنراون ڕاستە و دەگەڕێتەوە بۆ ناپلیۆن، شارەزایان لەو بڕوایەدان ئەو پارچەیەی سوزبیز دایناوە بۆ فرۆشتن لەسەری ئیمپراتۆرردا بوو لە هەڵمەتی سەرکەوتنی ساڵی 1807 لە روسیا و پۆڵەندا لەکاتی کۆتایی پێهێنانی پەیماننامەی تیڵستی نێوان ناپلیۆن و ئەلیکساندەری یەکەم کە شای ڕوسیا بوو.

لەساڵی 1814دا سیاسەتمەداری سکۆتلەندی مایکڵ شاو ئەم کڵاوەی کڕی و لەناو خێزانەکەیدا نەوە دوای نەوە مایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا