جۆرەکانی فڵچەی مەیک ئەپ

پۆڵەتیک پرێس

فڵچەی مەیک ئەپ کەلوپەلێکی گرنگە بۆ جوان دەرخستنی مەیک ئەپ، ئەو کەسانەی تازە دەست بەو کارە دەکەن پێویستە زانیاریان لەسەر جۆری فڵچەکان و بەکارهێنانیان هەبێت.

جۆرەکانی فڵچەی مەیک ئەپ و شێوازی بەکارهێنانیان:

-فڵچەی فاوندەیشن (ئەساس)


ئەم فڵچەیە بە گرنگترین جۆری فڵچەی مەیک ئەپ دادەنرێت بۆ بڵاوکردنەوەی فاوندەیشن و جوان دەرخستنی پێست، باشترە ئەو جۆرە فڵچەیە بەکاربهێنرێت کە سەری فڵچەکە شێوەیەکی کەوانەی هەیە و تاڵە موەکانی پڕن، ڕێژەیەکی گونجاو فاوندەیشن دەخەیتە سەر دەموچاو پاشان بە نەرمی بە فڵچەکە بڵاویدەکەیتەوە.

-فڵچەی کۆنسیلەر


ئەم فڵچەیە یارمەتی شاردنەوەی کێشەکان و پڵەی ڕەشی دەموچاو دەدات، ئەو فڵچەیەی بچووکە و تاڵە موەکانی جێگیر و نەرمن بۆ ئەم کردارە بەکاردەهێنرێت.

-فڵچەی پاودەر


ئەمەش کەلوپەلێکی گرنگی مەیک ئەپە دوای فاوندەیشن بەکاردەهێنرێت، ئەو فڵچەیەی سەرەکەی کەوانەییە و تاڵە موەکانی پڕن بەکاردەهێنرێت.

-فڵچەی سوراو


بەکارهێنانی فڵچەی سوراو باشترین ڕێگایە بۆ بڵاوکردنەوە سورا و جوان دەرخستنی لێو، بۆ ئەم کردارە فڵچەی بچووک و نەرم بەکاردەهێنرێت.

-فڵچەی بڵاوکردنەوە


ئەم فڵچەیە بۆ بڵاوکردنەوە و تێکەڵ کردنەی ڕەنگەکان بەکاردەهێنرێت بەتایبەتی بۆ تێکەڵکردنی ڕەنگەکانی پشتی چاو و مانەوەیان بۆ کاتێکی زیاتر.

-فڵچەی سەرڕومەت


ڕەنگکردنی ڕوومەت جوانیەکی تایبەت بە روخسار دەبەخشێت، ئەو جۆرە فڵچەیە بەکاردەهێنرێت کە سەری فڵچەکە خڕە و تاڵە موەکانی پڕن.

-فڵچەی هایلایت


ئەو جۆرە فڵچەیە بەکاردەهێنرێت کە تاڵە موەکانی جێگیرن هەتا ئاسان بڵاوبێتەوە.

-فڵچەی کۆنتور


کۆنتور بە شێوەی کرێم یان وشک هەیە، بۆ ڕوومەت و لوت بەکاردەهێنرێت.

-فڵچەی برۆ

فڵچەیەکی بچووکی تایبەت بە برۆیە بۆ ڕێکخستنی برۆکان بەکاردەهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا