بەوێنە..کۆمەڵێک پزیشک چێشتخانەیەکی ناوازە دەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمەڵێک پزیشکی سوری چێشتخانەیەکیان بەناوی زە دۆکتەر بەرگر بەشێوەیەکی زۆر جیاواز لە دیمەشق دەکەنەوە، کە خواردنە خێراکان بەشێوەیەی نوێ و جیاواز پێشکەش دەکەن.

 

چێشتخانەکە 11 هەلی کارکردنی بۆ چێشتلێنەر و کارمەندانی گەیاندن و پێشکەش کردنی خواردن دابین دەکات، لیستی خواردنەکان لەفە و بەرگری تێدایە کە ناوی دەرمان و چارەسەرکەرە بەناوبانگەکانیان لەسەرە وەک، پانادۆڵ، ئەنتی هستامین ، پڕۆفین و چەندانی دیکە.

 restaurant "The Doctors Burger"

ئەو کەسانەی خواردنەکان پێشکەش دەکەن جلی پزیشکیان لەبەردایە، سۆس و مایۆنیزیش لە دەرزیدا پێشکەش دەکەن کڕیارەکانیش ئەو دەرزیە لە لەفەکان دەدەن وەک ئەوەی خۆیان چارەسەر وەربگرن، ئەم کردارەش بەناوبانگبوونی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لێکەوتەوە و خەڵکیش ئەم بیرۆکە نوێیەیان زۆر بەدڵە و دەیانەوێت خواردنی چێشتخانەکە تاقیبکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا