پۆڵەتیک پرێس
لەهەموو جیهاندا کتێب خوێنەرێکی زۆری هەیە، ژمارەیەکەی زۆر کتێبخانە لەجیهاندا هەن و هەریەکێکیان بەشێوەیەکی جیاواز و سەرنجڕاکێش دروستکراون.
چوار لە بەناوبانگترین کتێبخانەکان لەجیهاندا:
-ئەم کتێبخانەیە ناوی ئێستای کە “دوشس ئانا ئامالیا لە وایمار”ە لەساڵی 1991دا ئەو ناوەی لێنراوە، پێشتر بۆماوەی 300 ساڵ ناوی “کتێبخانەی دۆکاڵ” بوو، کتێبخانەکە و هۆڵی بەناوبانگی ڕۆکۆکۆ لەساڵی 2004دا ڕووبەڕووی سووتان بووەوە، بەڵام کارەی نۆژەنکردنەوە هەر بەردەوامە و لەساڵی 1998ەوە بۆتە شوێنەواری کەلەپووری جیهانی یوونسکۆ.
-بەهۆی شێوەی کتێبخانەکە کە لەسەر دەچێت، کتێبخانەی فاکەڵتی فەلسەفە لە “زانکۆی ئازادی بەرلین” بەناوی “مێشک” ناسراوە، لەلایەن تەلاسازی بەناوبانگ نۆمان فۆستر دیزانکراوە و لەساڵی 2005 کراوەتەوە.
-ئەگەر گەشت بۆ واشنتن بکەیت و سەردانی کتێبخانەی کۆنگرێس نەکەیت، ئەوا تۆ سەردانی پایتەختی ئەمریکات نەکردووە، کتێبخانەکە لەساڵی 1800 دروستکراوە و دوای 14 ساڵ بووە قوربانی ئاگرێک و سووتا، پاشان سەرک تۆماس جیفرسۆن کۆمەڵێک کتێبی تایبەتی خۆی کەنزیکەی 6500 کتێببوون پێشکەشکرد.
-بەزیاتر لە 55 ملیۆن کتێی و بەڵگەنامە، کتێبخانەی گشتی نیویۆرک یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین کتێبخانەکانی جیهان و لەساڵی 1911 کراوەتەوە.