بەوێنە.. فرۆشتنی ماسییەکی تونە بەنرخێکی خەیاڵی

پۆڵەتیک پرێس

ماسییەکەی تونەی بلوفین بەنرخی 16.8 یەن کە دەکاتە 144 هەزار و 815 دۆلار لە یەکەم زیادکراوی بازاڕی ماسی لە پایتەختی ژاپۆن تۆکیۆ لەمساڵدا فرۆشرا.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کارریگەری لەسەر نرخەکانی ئەمساڵ هەبووە، میدیا ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند، زیادکراوی ئەمساڵ لە بازاڕی تویۆسۆ لەماوەی شەش ساڵدا ئەمە یەکەم جار بووە ماسییەکی تونەی تێدا بفرۆشرێت بەنرخی کەمتر لە 20 ملیۆن یەن، ماسیگرەکان ئەو ماسییەیان لە ئۆما گرتووە کە باشترین شوێنی ڕاوکردنی ماسی تونەیە دەکەوێتە سەر لوتکەی باکووری دوورگەی هۆنشو، کێشی ماسیەکە211 کیلۆگرامە.

نرخی یەک کیلۆگرام لە ماسیەکە نزیکەی 690 دۆلار دەکەوێت، بەڵام کڕیاری ماسیەکە بازرگانێکی بەدەستە بوو، بەکارهێنانی ماسی تونەی بلوفین لە ژاپۆن زیاترە لەچاو هەرشوێنی دیکەی جیهان، زیادەڕەویکردن لە گرتنی ئەو ماسیانەدا مەترسی لەناوچونی ئەو جۆرە ماسییەی زیادکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا