پۆڵەتیک پرێس
دوو هاوسەری بەڕیتانی توانیان سەرکەوتوبن لە گۆڕینی ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەرەوەیەکی کۆن بۆ مالێکی جوڵاو، بۆئەوەی لەکاتی پشووەکاندا بتوانن بۆ چەندین وڵاتی ئەوروپی گەشت بکەن.
دوو هاوسەرەکە دیڤ و گیس ئۆتۆمبێلێکی گەورەیان کڕی کێشەکەی 5.5 تەن بوو بۆئەوەی بیگۆڕن بۆ ماڵێکی جوڵاو، لەماوەی دوو ساڵدا و بە تێچووی 8700 دۆلاری ئەمریکی توانیان ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەرەوە کۆنەکە بگۆڕن بۆ ماڵێکی خۆش، لەکۆتاییدا توانیان ئۆتۆمبێلەکە بگۆڕن بۆ ماڵێک کە جێگای نووستن، سیستمی دەنگی پێشکەوتوو، ژووری گەرماو، چێشتخانە و ژووری دانیشتن و ئاگردان بۆ گەرمکردنەوە لە شەوانی ساردی تێدایە.
هەروەها ئۆتۆمبێلەکە سیستمی میوزیکی گەورە و پێشکەوتوو، گەرماوی گەرم، پلێتی وزەی خۆری تێدایە، هاوسەرەکان ئاماژەیان بەوەش کرد دوای دروستکردنی ماڵە جوڵاوەکە هەموو موڵکەکانیان فرۆشتووە و دوو کچەکەشیان بۆبی و لۆنا لە ئۆتۆمبێلەکەدا دەخوێنن، لە کاتی پشوو و بۆنەکاندا گەشت دەکەن و باوکیان ئۆتۆمبێلەکە بۆ شوێنە دوورەکان لێدەخوڕێت، لەماوەی ڕابردوودا خێزانەکە توانیویانە لەگەڵ ماڵە جوڵاوەکەیان 4000 میل ببڕن و سەردانی چەندین شوێنی سەرنجڕاکێش بکەن وەک، شاخی دولومێتی ئیتاڵی و چەندین شوێنی گەشتیاری دیکە.