ماوەی پێنج ساڵە خوری ئەم مەڕە نەبڕدراوە

پۆڵەتیک پرێس

مەڕێک چووە ژیانێکی نوێوە دوای ئەوەی لە لایەن چەند خۆبەخشێکەوە. خوریەکەیان بڕی کە بە هۆیەوە کێشی بوو بوو بە ٣٤ کیلۆ گرام بۆ ماوەی پێنج ساڵ بوو خوریەکەی درێژ بووبۆوە، دواجار توانی بە ڕوونی ببینێت.

باراک ی مەڕ دوای ئەوەی چەندین ساڵ بەم خوریەوە مایەوە، دواجار لە جەنگەڵەکانی ڤیکتۆریا کە ٦٤ کیلۆمەتر لە باکوری شاری میلبرۆنی ئوسترالیا دوورە دۆزرایەوەو ڕزگار کرا.

خۆبەخشەکانی ئەو وڵاتە لە شاری لانسڤێڵیدی ئوسترالیا، مەڕەکەیان ڕزگار کردوو پێشبینیان کرد، کە ماوەی پێنج ساڵە خوری ئەم مەڕە نەبڕدراوە.

بەپێی وتەی خۆبەخشەکان لابردنی خوریەکەی باراک ماوەی کاتژمێرێکی خایاندووە، ماندوو بوون پێوەی لەەر ئەوەی پێیان وایە بڕینی خوری مەڕ لە کاتی ئاساییدا تەنها خولەکێکی پێ دەچێت.

https://www.instagram.com/p/CLsTJVID6Ry/?utm_source=ig_web_copy_link

بۆ بینینی ڤیدیۆکەی کلیل لەم لینکە بکە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا