پیاوێک لە تەمەنی 70 ساڵیدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس

تەمەن هەرگیز ڕێگر نەبووە لە بەدیهێنانی خەون و ئاواتەکان، هەموو ڕۆژێک گوێبیستی یەکێک لە کەسەیەتییە بەتەمەنەکان دەبین کە لە تەمەنێکی پیردا ئامانج و خەونەکانیان بەدەستهێناوە، دوایین کەس پیاوێکی بەتەمەنە لە تونس.

سەباح نەجیب هادی مەلەوانێکی تونسیە لە تەمەنی 70 ساڵیدا دوای ئەوەی 155 کیلۆمەتری بڕی گەیشتە کەناراوی باشووری ڕۆژهەڵاتی حەمامێت توانی ژمارەی پێوانەیی تۆماربکات.

هادی چەند ساڵێک پێش ئێستا نەشتەرگەری کراوەی دڵی بۆ کراوە بەڵام توانی 66 کاتژمێری دوا بەدوای یەک مەلەبکات و بەسەر ژمارەی پێوانەیی پێش خۆیدا سەربکەوێت، هادی بەم سەرکەوتنەی توانی بیسەلمینێت تەمەن نابێتە ڕێگر بۆ بەدەستهێنانی ئامانج و خەونەکان، تەنها هەوڵدانی پێویستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا