پیاوێک 12 ساڵە شەوانە تەنها 30 خولەک دەخەوێت

پۆڵەتیک پرێس

دایسوکی هوری پیاوێکی یابانی تەمەن 36 ساڵە لەماوەی 12ساڵی ڕابردوودا شەوانە تەنها 30 خولەک خەوتووە.

هوری دەڵێت: مێشک و جەستەم بەوشێوەیە ڕاهێناوە ئەو ماوە کەمە پشوو بدەن، ئەمەش بێئەوەی هەست بە هیلاکی و ماندوبوون بکەم لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کاتە کەمە بۆ خەو هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی لەسەرم نییە، هوری لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوە کرد خەوتن بۆماوەی هەشت کاتژمێر وادەکات ڕۆژەکەم زۆر کورت بێت و بەشی کارەکانی ڕۆژانەم ناکات، بۆیە کاتی خەوەکەم کەم کردۆتەوە بۆ 30 خولەک لەگەڵ ئەوەشدا تەندروستییەکی زۆر باش و چالاکییەکی ڕۆژانەی زۆرم هەیە.

بەمەبەستی دڵنیای لە تەندروستی هوری بەرنامە تەلەفزیۆنیەکە بڕیاریدا بۆماوەی سێ ڕۆژ لەگەڵیدا بێت و ئاگاداری ژیانی بێت، لە ئەنجامدا باسیان لەوە کرد هوری شەوانە بۆماوەی 30 خولەک یان کەمتریش دەخەوێت و ئەو کەم خەویەش هیچ کاریگەری لەسەر چالاکیەکانی رۆژانە و چالاکیە وەرزشیەکانی نییە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک