پۆڵەتیک پرێس
هەڵسوکەوتێکی سەیر و سەمەرەی کۆمەڵێک مەڕ لەناوچەی مەنگۆلیای ناوەوەی چین بووە هۆی سەرسامبوونی بەشێکی زۆر لەجیهان، دوای ئەوەی مێگەلەکە بۆماوەی 12 ڕۆژ بەشێوەیەکی بازنەیی سووڕانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە جیهانییەکان ئەو ڕەفتارە نامۆیە لەوانەیە بەهۆی توشبوونی ئەو مەڕانە بە بەکتریای “لیستریۆسیس” بێت، لیستریۆسیس کە پێی دەوترێت نەخۆشی سووڕانەوە بریتییە لە بەکتریایەک کە لەکاتی خواردنی ئەو خۆراکانەی بە میکرۆب پیسبوون دەبێتە هۆی توشبوون و لەکاتی هەناسەدانی مەڕەکان دەگوازرێتەوە.
لیستریۆسیس دەبێتە هۆی هەوکردنی لایەک لە مێشک کە هۆکارێکە بۆ ئیفلیجی لایەکی دەموچاو، یەکێک لە نیشانەکانی دیکەشی سووڕانەوەی مێگەلێک لە مەڕەکانە بەشێوەیەکی بازنەیی، خاوەنی کێڵگەکە کە وێنەی مەڕەکانی لێگیرابوو، وتی تەنها بەچەند مەڕێک دەستیپێکرد پێش ئەوەی مەڕەکانی دیکە تێکەڵیان ببن، باسی لەوەشکرد هەرچەندە 34 تەویلەی مەڕ لەکێڵگەدا هەن تەنها مەڕەکانی تەویلەی ژمارە 13 بەوشێوە هەڵسوکەتیان دەکرد و لەڕۆژی چوار تشرینی دووەم تووشی ئەو دۆخە بوون.
ظاهرة مخيفة تحير العلماء.. أغنام تسير بحلقة دائرية باتجاه عقارب الساعة لـ 12 يوماً متواصلة في حظيرة بشمال الصين.https://t.co/0yzGs7eR1r#الوكيل_الاخباري pic.twitter.com/2QAkFLxfjO
— الوكيل الإخباري (@alwakeelnews) November 19, 2022