بەوێنە..هونەرمەندێک عەزی سەرنجڕاکێش لە گوڵ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

هونەرمەندی تەمەن 20 ساڵی یابانی، مۆمۆتسوکی خۆشەویستی خۆی لەگەڵ باخچەو خەیاڵ تێکەڵاو دەکات بەشێوەیەکی هونەری بێوێنە بۆ دروستکردنی عەزییەک لە گوڵ کە پێی دەڵێت”عەزی پەری”.

Fairy's Dress〜妖精のドレス〜 on Twitter in 2022 | Fairy dress, Blue fairy, Fairy clothes

مۆمۆتسوکی هونەرمەندی بەتوانای پشت براندی”Fairy Dress” خەیاڵ و داهێنانێکی زۆری هەیە، ئەم خانمە تەمەن 20 ساڵە باخەوانێکی بەسۆز و بەئەزموونی زیاتر لە 14 ساڵ بووە، بیرۆکەی زۆر باشی بۆ تێکەڵکردنی ڕووەکەکان لەگەڵ بیرۆکەکانی خۆی هەیە، گوڵەکانی وەک گۆڵی لالە، مێخەک و جۆرەکانی دیکە بۆ دروستکردنی عەزییەکان بەکاردەهێنێت، هەر پەرییەک کە بیپۆشێت دەتوانێت خۆی وەک کەسێکی بەبەخت ناوببات.

Miniature Fairy Dress / Fairy Dress / Dollhouse Dress / Flower ...

مۆمۆتسوکی بەم دواییانە بە ماڵپەڕی”بۆرد پاندا”ی ڕاگەیاند:”من لە منداڵییەوە کاری باخچەم کردووە و نزیکەی 14 ساڵ ئەو کارەم کردووە، بەتێپەڕبوونی کات وردە وردە ژمارەی ڕووەکەکانم زیادکرد”، زۆربەی ئەو گوڵانەی بۆ دروستکردنی جلەکان بەکاردەهێنرێت لە باخچەی تایبەتی مۆمۆتسوکیەوەن، بەڵام هەندێک لە جیاکارییە بەرچاوەکان هەن و ئەو گوڵانەش بەکاردەهێنێت کە لە دوکانی گوڵ کڕدراوە و خەریکە سیس دەبنەوە، یان ئەوانەی لەسەر شەقام و ناو کۆڵانەکان فڕێدەدرێن، یان هەندێکجاریش لە باخچەی کەسێکی دیکە گوڵ کۆدەکاتەوە.

pretty petals | amanda button | Flickr

بەپێی ماڵپەڕی”Fairy Dress”، مۆمۆتسوکی لەمانگی نیسانی ساڵی 2021 یەکەم عەزی خۆی دروستکرد، کاتێک لە باخچەکەدا پیاسەی دەکرد و خەریکبوو لە خەمۆکی چاکدەبوەووە گوڵێکی بینی ڕاستەوخۆ بیرۆکەی دروستکردنی پۆشاکێکی بۆ هات، دوای مانگێک چەند وێنەیەکی عەزییەکەی کە لە گوڵ دروستیکردبوو لە تویتەر بڵاوکردەوە و 180 هەزار لایکی بۆهات، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و تەلەڤزیۆنیشەوە گرنگییەکی زۆری پێدەدرا، هونەرمەندەکە لەچەندین چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆندا دەرکەوت و براندەکەی لەو کاتەوە دەستی بە گەشە کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا