بەڤیدیۆ.. مانگایەک زۆر بەزیرەکی لە سەربڕین هەڵدێت

پۆڵەتیک پرێس

ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆوە بینەرێکی زۆری بەدەستهێنا، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت لەوکاتەی دەیانەوێت مانگایەک سەرببڕن لە تەویلەکەی ڕادەکات کە نزیکەی 800 کیلۆمەتر لەڕۆژئاوای ڕیۆ دو جانیرۆ لە بەرازیلەوە دوورە.

لەکاتی ڕاکردنیدا مانگاکە پارکێکی ئاوی دۆزییەوە بڕیاری چونە ژوورەوەی دا و پاشان بەسەر پلیکانەکاندا سەرکەوت کاتێک گەیشتە لوتکە زۆر بە هێواشی بەسەر خلیسکێنەکەدا هاتە خوارەوە تا گەیشتە حەوزەکە، بەڵام سەیر لەوەدایە ئەو خلیسکێنەیەی کە تەنها 200 کیلۆگرام قورسی هەڵدەگرێت چۆن توانای هەڵگرتنی مانگاکەی هەبووە کە کێشەکەی لە 300 کیلۆگرام زیاترە.

ڤیدیۆی هەڵهاتنی مانگاکە لە هەموو جیهاندا بڵاوبۆوە هەمووان دڵخۆش بوون بە بیستنی ئەوەی سەرەڕای دۆزینەوەی مانگاکە نابردرێت بۆ سەربڕین، بەڵکو وەک ئاژەڵێکی ماڵی لەلایەن خاوەن کێڵگەکەوە بەخێو دەکرێت، هەروەها ناوی تۆڤادای لێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا