وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی: مووچەی کرێکار نابێت لە 350 هەزار دینار کەمتر بێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڕێوەبەری گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، نابێت مووچەی کرێکار لە 350 هەزار دینار کەمتر بێت.

ئەمڕۆ شەممە، د. عارف حیتۆ، بەڕێوبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئاشکرای کرد، ئەگەر پڕۆژەیاسای کار پەسندبکرێت، خاوەنکار ناتوانێت بە ویستی خۆی کۆتایی بە گریبەستی کرێکار بهێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، رۆژانە هەشت کاتژمێر کار بۆ کرێکار دیاری کراوە و نابێت مووچەکەیان لە 350 هەزار دینار کەمتر بێت.

باسی لەوەشکرد، ئەو پڕۆژەیاسایە لە 18 بەش و 159 ماددە پێکهاتووە و لە بەشی گرێبەستەکاندا ”زۆر بە ئاشکرا” دیاری کراوە کە خاوەنکار کەی دەتوانێت کۆتایی بە گرێبەستەکە بهێنێت و ئەرک و مافی خاوەنکار و چینی کرێکاری تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا