پۆڵەتیک پرێس
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) رایگه‌یاند، سعودیه‌ش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌گاته رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و له‌وانه‌یه ئه‌و ئاسایی بوونه‌وەیە له‌مساڵدا رووبدات.
یوسی كۆهین سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئیسرائیل به رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمارات و به‌حرێن به‌سته‌ڵه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی تواندووه‌ته‌وه، وتیشی: سعودیه‌ش خه‌ریكه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كاته‌وه.
لەوەڵامی پرسیاری ئایا لەگەڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازادەی سعودیەوە دواوە، به پێكه‌نینه‌وه وتی: پێم باشه له‌مباره‌یه‌وه نه‌دوێم.
كۆهین جه‌ختی له‌وەشکرده‌وه، له رێگای ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ده‌بێته فه‌رمی كه ساڵانێكه به‌نهێنی بوون.
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل ئەوەشی خستووەتەڕوو: بەو رێککەوتنەی لەگەڵ ئیمارات و بەحرەیندا واژۆمان کرد ستراتیژییەتی جەنگمان لەگەڵ ئێران‌دا گۆڕی.
باسی لەوەشکردووە، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان لەگەڵ سعودییه‌دا له هه‌ر چركه‌ساتێكدا له‌وانه‌یه رووبدات.
وتیشی: “به‌ته‌واوی له‌وه دڵنیام ده‌كرێت ئه‌وه ببێت، له‌وانه‌یه ئه‌و ئاسایی بوونه‌وەیە له‌مساڵدا رووبدات.”
لە ماوەی رابردوودا، بە نێوەندگیری ئەمریکا هەریەک لە ئیمارات و بەحرەین رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل راگەیاند، رۆژی ١٥ی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمریکا و نوێنەری هەرسێ وڵاتەکە بە فەرمی واژۆیان لەسەر رێککەوتننامەکەیان کرد.