حکومەتی عێراق 100 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی وەبەرهێنانی عێراق ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی 11 پڕۆژەی وەبەرهێنان کە چەندین شاری وەبەرهێنان و پیشەسازی لەخۆدەگرێت ڕاگەیاند.

سوهەی نەجاڕ، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 19  ی حوزەیرانی 2021 بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، وەزارەتی نیشتەجێکردن 12 شوێنی لە شارەکانی عێراق بۆ بنیاتنانی چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنان و پیشەسازی و شاری هاوچەرخ دیاریکردووە”.

نەجاڕ ئاماژەی بەوەش کردووە، ” لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا دەستەی وەبەرهێنان 11 پڕۆژەی وەبەرهێنان و پیشەسازی و هاوچەرخ ڕادەگەیەنێت، کە لە قۆناغی یەکەمدا بە لایەنی کەمەوە 100 هەزار هەلی کار دەستەبەر دەکات.”

پێشتریش حکومەتی عێراق بنیاتنانی شاری نیشتەجێبوونی ڕوفەیلی لە سنوری بەغداد ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد شارێکی هاوچەرخ دەبێت و 70 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، سەدان هەلی کاریش دەڕەخسێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا