پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەحمەد داودئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا ڕایگەیاند، زمانی کوردی وەک هەموو زمانەکانی دیکە پیرۆزە و پێویستە تورکەکانیش فێری ببن.
ئەمڕۆ هەینی ئەحمەد داودئۆغڵۆ لەبارەی خوێندن بە زمانی کوردی باسی لەوەکرد، هەموو زمانێک بۆ ئێمە پیرۆزە و ڕێز لە هەموو زمانێک دەگرین.
وتیشی، “ئێمە یەکەم پارتی سیاسین لە تورکیا کە بابەتی خوێندنی زمانی کوردیمان لە پەیڕەوی ناوخۆی پارتەکەدا نوسیوە و بایەخمان پێداوە”.
جەختی لەوەشکردەوە، “وەک چۆن کوردەکان زمانی تورکی دەزانن، پێویستە تورکەکانیش فێری زمانی کوردی ببن، چونکە زمانی کوردی هاوشێوەی زمانی تورکی زمانی رەسەنی ئەم خاکەیە و پیرۆزە”.