پەرلەمانتارێكی كورد چەند زانیاری نوێ لەبارەی جێبەجێكردنی بودجە ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت “بودجەی گشتی 2021 خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام تائێستا وەزارەتی دارایی فەرمانی ئەو پارانەی نەكردووە كە تایبەتە بە پارێزگاكان”.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “بودجەكە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوانەی بۆچونیان وایە كە بودجەكە جێبەجێنەكراوە لە یاساكە تێنەگەیشتوون، بەڵام تائێستا سەرجەم ماددەكانی كاری پێنەكراوە”.

وتیشی “بەهۆی ئەوەی یاساكە پەسەندكراوە و رێنمایی وەزارەتی دارایی بۆدەركراوە، تازە ناتوانرێت جێبەجێنەكرێت، حكومەتیش سەرقاڵی جێبەجێكردنیەتی و هیچ كێشەیەكی نییە”.

لەلایەكی دیكەوە ئیخلاس دلێمی، پەرلەمانتاری پارتی لەلیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەدوری دەزانێت بودجەی ئەمساڵ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و رایگەیاندووە ” بودجەکە تەنها بودجەی بەکاربردن دەبێت، کە تەنها سودی لێوەردەگیرێت بۆخەرجکردنی موچەی فەرمانبەران”.

دلێمی ئاماژەی بەوەشكردووە، چوار تریلیۆن دینار وەک بودجەی تەرخانکراوە بۆ گەشەپێدانی پارێزگاکان و جێبەجێکردنی پڕۆژە، بەڵام بەهۆی کەمی کات اوەڕوانناكرێت پارێزگاکان فریای هیچ بکەون و بودجەكەش تەنها بودجەیەکی (تشغیلیە) بەکاربردنە کە دەتوانرێت لەڕێگەیەوە تەنها موچەی فەرمانبەرانی لێبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا