هۆكاری زۆربوونی ژمارەی مردن بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسلێمانی

پۆڵەتیك پرێس:
ژمارەی مردن بەڤایرۆسی كۆرۆنا رووی لەزیادبوون كردووەو پزیشكێكیش هۆكارەكەی بۆ ناپابەندی هاووڵاتیان بەرێنماییە تەندروستییەكان دەگەڕێنێتەوە.

بەپێی ئامارەكان ڕێژەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی 6% لەكاتێكدا لەهەولێر و دهۆك رێژەكە نیوەی ئەوەیە.

سەبارەت بە هۆكارەكانی بەرزی رێژەی گیان لەدەستدان بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دكتۆر عەقید عابد عەلی، پسپۆری نەشتەرگەری گشتی، بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: خۆ پارێزی گرنگترین مەرجی تووش نەبوونە بەكۆرۆنا، بەڵام بەداخەوە هاووڵاتیان لە شاری سلێمانی كەمتر پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی دەبن.

ئەو دكتۆرە باسی لەوەش كرد، لەكاتێكدا كۆبوونەوە هۆكاری سەرەكییە بۆ گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە، بەڵام تا ئێستاش هاووڵاتیان بەباشی خۆیان ناپارێزن و رۆژانە دەبینین بۆ پرسە و بۆنەكان كۆبوونەوە دروستدەكەن.

دكتۆر عەقید عابد، سەردانكەرانی گەشتیارانیشی بەهۆكارێكی تر زانی، كە لە ناوچەكانی خواروو ناوەراستی عێراقەوە سەردانی شاری سلێمانی دەكەن و وتیشی: ئەوە هۆكارێكی سەرەكی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە 24 سەعاتی رابردوودا 829 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان تۆماركراون، كە بە گوێرەی پارێزگاكان بەم جۆرە بووە، هەولێر 337 تووشبوو، سلێمانی 84 تووشبوو، هەڵەبجە 27 تووشبوو، گەرمیان 29 توشبو و لە دهۆكیش 352 توشبوی نوێ تۆماركراون.

هەروەها ژمارەی مردنیش بەو ڤایرۆسە لەو 24 سەعاتدا، 21 تووشبوو بووە، كە هەولێر 7 كەس، سلێمانی 8 كەس لەدهۆكیش 6 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

تائێستا لە هەرێمی كوردستان 51 هەزار و 77 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 32 هەزار و 378 كەس چاكبوونەتەوە و هەزار و 847 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا