11 بڕیاری نوێ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس
حكومەتی هەرێم 11 بڕیاری دەركرد بە مەبەستی رێكخستنەوەی سیستمی كۆكردنەوەی باج و رسومات، بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری دەڵێت:”لە پێناو دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆیدا ئەم بڕیارانە دراون”.

كەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا تیشكی خستە سەر ئامانج لە دەركردنی بڕیارەكان و رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پێناو جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و بۆ فەراهەمكردنی دادپەروەری و دابین كردنی موچەی فەرمانبەران كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد، لە بواری رێكخستنەوەی داهاتەكانی ناوخۆ بەتایبەتی رێكخستنەوەی داهاتەكانی باج لە هەرێمی كوردستان.

ئەو بەرپرسەی حكومەت جەختی كردەوە، لە وەزارەتی دارایی هەموو هەوڵەكانی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆئەوەی لەكاتی خۆیدا موچەی فەرمانبەران دابین بكەین و هیچ كەس و لایەنێك پارێزبەندی نیە و هەموو كەسێك بەپێی یاسا دەبێت باج بدات.

بەپێی ئەو بڕیارانەی دراون 20%ی باج لە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت و گەیاندن وەردەگیرێت

لێبڕینی راستەوخۆی باجی دەرامەت لەسەر کارمەندانی کەرتی تایبەت

پابەندکردنی کۆمپانیاکانی سکیوریتی نەوت و گاز بە پێدانی باج

میکانیزمی گونجاو بۆ وەرگرتنی باجی ئۆتۆمبێلی تایبەت

وەرگرتنی باج لە میوانخانە و چێشتخانەکانی 4 ئەستێرە بەسەرەوە هاوشێوەی حکومەتی عێراق

وەرگرتنی باجی شایستە لە بواری ریکلام لە کەرتەکانی (گشتی و تایبەت)

لەمەودوا ستیکەر (Lable) لەسەر مەوادەکانی (جگەرە و کحول) دەدرێت

حکومەت ماوەی دوو مانگی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی دیاریکردووە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا