هونەرمەند عومەر چاوشین كۆچی دوایی كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هونەرمەند عومەر چاوشین لە تەمەنی 81 ساڵیدا لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

نیاز نوری، نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان رایگەیاند، هونەرمەند عومەر چاوشین لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، رۆژی دوو شەممە لە مزگەوتی شێخ فەریدەوە تەرمەكەی بۆ گۆڕستان بەرێدەكرێت.

هونەرمەند عومەر چاوشین لە ساڵی 1942 لە گەڕەكی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایكبووە، لە ساڵی 1967 پەیوەندی بە تیپی نواندنی سلێمانییەوە كردووەو بووە بە ئەندام، بەشداری چەندین كاری دراما و شانۆی كردووە و زۆربەی كات رۆڵی ژنی بینیوە.

ئێوارە رۆژی یەك شەممە 15_1_2023 لە تەمەنی 81 ساڵیدا لە شاری سلێمانی بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

ناوی هەندێك لە كارەكانی ( پیسكەی تەڕ پیر، جەنابی موفەتیش، ژن بە ژن، ماوتە كاولی كەی، شایی خوێناوی، گۆڕ هەڵكەن، مشتەی ناو هەمانە، مەكری ژنان، لە چایخانەدا، بلیت و زاوا )

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا