حکومەتی عێراق هەنگاوێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار دەگرێتەبەر

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی عێراق سەرجەم دامودەزگا و دامەزراوەکانی سەربە دەوڵەت پابەند دەکات بەوەی مامەڵەکانیان بە دیناری عێراقی بکەن.

لە نوێترین بڕیاریدا حکومەتی عێراق سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی دەوڵەت پابەند دەکات تا بە دیناری عێراقی مامەڵە بکەن و ئەوانەش کە سەربە کەرتی تایبەتن بانکی ناوەندیی عێراق قەرەبوویان بکاتەوە.

ئەم بڕیارەی حکومەتی عێراق دوای ئەوە دێت، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆش گەیشتە بەرزترین ئاستی، بەجۆرێک بەهای 100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار و 500 دیناری عێراقی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا