پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە24ی تشرینی یەکەم به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره، لەبارەی دوا وادەی تۆمارکردنی فۆرمی حاجیان هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە،” پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان زۆر به سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چووه و رۆژانه له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌موو بنكه‌كانی تۆماركردنی فۆرمی حاجیانن و به‌رده‌وامیش له رێگه‌ی راگه‌یاندن و نووسینگه‌كانه‌وه ڕێنمایی و به‌رچاوڕوونی بۆ هاووڵاتیان ده‌خه‌نه‌ڕوو”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه له رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 26/10/2023 كۆتا رۆژی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان ده‌بێت.
ڕوونیکردەوە، ئه‌مساڵ رێككاره‌كانی حه‌ج كردن له سعوودیه پێشخراوه و هه‌موو وڵاتان ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه كه ده‌بێت به‌ر له ساڵی 2024 رێككاره‌كان ته‌واو بكه‌ن و بۆیه دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ناونووسین به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی رێكخستنی ناوه‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ تیروپشك ده‌بێت.
جەختیکردەوە و وتی،” داوا له هه‌موو هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی تائێستا ناویان تۆمارنه‌كردووه تا رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كان بكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و واده‌یه فۆرمی ناونووسینی حه‌ج به‌رده‌ست نابێت”.