پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا سەركۆنەی هێرشەكانی سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر دەكات و ئاماژەی بەوە كرد، ویلایەتە یەكگرتووەكان لەگەڵ هاوبەشەكانی دەبێت لە سەركۆنەكردنی هێرشە مووشەكی و هاوەنییە بەردەوامەكان كە هەرێمی كوردستانی عێراق دەكەنە ئامانج، لەوانەش ئەو سێ هێرشەی لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا كرانە سەر ژێرخانی نەوت و گاز لە سلێمانی.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پشتگیری لە هاوبەشەكانمان دەكات لە سەركۆنەكردنی هێرشە دووبارەبووەكانی مووشەكی و هاوەن كە ئامانجیان هەرێمی كوردستانە لەوانەش سێ هێرشەكەی چوار ڕۆژی ڕابردووی سەر ژێرخانی نەوت و گاز لە پارێزگای سلێمانی.
راشیگەیاند: ئەم هێرشانە بۆ تێكدانی سەقامگیری ئابووری داڕێژراون و بە هەمان ئەندازە ئەم هێرشانە مەبەستیان تەحەدیكردنی سەروەری عێراق و چاندنی تۆی دووبەرەكی و ترساندنە. پێویستە لێكۆڵینەوە لەم هێرشانە بكرێت و ئەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەخت دەكاتەوە بەردەوام دەبین لە پشتگیریكردنی خەڵكی عێراق و لەوانەش هاوبەشەكانمان لە هەرێمی كوردستان لە دژی ئەم جۆرە توندوتیژییە قبوڵنەكراوەدا و بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی هەر دەرفەتێك بۆ پشتگیریكردنی ئاسایش و بەرەوپێشچوونی عێراق.