لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس برینداربوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، بەهۆی ڕوداێکی هاتووچۆوە چوار کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ سێشەممە24ی تشرینی یەکەم، تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە،” کەمێک پێش ئێستا بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ ناحیەی سەنگاو چوار کەس بەسەختی برینداربوون.

ئاماژەی بەوەکرد، دەستبەجێ تیمی فریاکەوتنی خێرا 122 ی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە و گواستنەوەی بریندارەکان بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا