تاڵە‌بانی و حە‌لبوسی جە‌خت لە‌ بنیاتنانی حوكمڕانیەكی گونجاو دە‌كە‌نە‌وە

پۆڵەتیك پرێس‌:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی و محەمەد حەلبووسی جەختیان لە گرنگی دەستپێكردنی گفتۆگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كردەوە لەسەر بنەمای بنیاتنانی سیاسەتێكی حوكمڕانی گونجاو و هاوبەشی لە بڕیاردان و ئە‌نجامدانی چاكسازی راستە‌قینە‌.

رۆژی سێ شەممە 7_12_2021، لە‌ هەولێر، قوباد تاڵەبانی پێشوازی كرد لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی هاوپەیمانیی تەقەدووم و شاندی یاوەری، لە كۆبوونەوەكەدا پێكەوە تاووتوێی دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا هە‌ردوولا جە‌ختیان لە ‌گرنگی دەستپێكردنی گفتوگۆكانی لایەنە سیاسیەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كردە‌وە‌ و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە پێویستە گفتوگۆكان لەسەر بنەمای بنیاتنانی سیاسەتێكی حوكمڕانی گونجاو و هاوبەشی هەموو پێكهاتەكان لە بڕیاردان بێت و ئە‌نجامدانی چاكسازی راستە‌قینە‌ .

لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا كە هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی كورد بە یەكڕیزی بەشدار بن لە گفتوگۆ و دانوستانەكان لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی تردا.

لە تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا هەڕەشەكانی تیرۆر خرایە بەر باس، بەتایبەت هێرشەكانی رۆژانی رابردووی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە و شەهید و برینداركردنی ژمارەیەك پێشمەرگە و هاوڵاتی، بەم بۆنەیەوە محەمەد حەلبوسی پرسە و سەرەخۆشی لە گەلی كورد كرد، هەر لەوبارەیەوە جەخت كرایەوە لەسەر پێویستی دارشتنەوەی پلانی ئەمنی ئەو ناوچانە بەجۆرێك زامنی ئەوە بكات كە بۆشایی ئەمنی نەهێڵێت.

لەو كۆبوونەوەیەدا هەریەك لە سەعدی ئەحمەد پیرە، سۆران جەمال تاهیر، شێركۆ میروەیس و هەرێم كەمال ئاغا ئامادەبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا