عێراق داوا لە هۆڵەندا دەكات لە لیستی سووری وڵاتانی مەترسیدار دەری بهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە هۆڵەندا دەكات ناوی وڵاتەكەی لە لیستی سووری وڵاتانی مەترسیدار دەربهێنێت، بۆ ئەوەی گەشتی هاووڵاتییان و وەبەرهێنەرەكانی بۆ ئەو وڵاتە دەستپێبكاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە محەمەد حسێن بەحرلعلوم، بریكاری وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ هانس سادنی، باڵیۆزی هۆڵەندا لە بەغدا كۆبوونەوە و یەكێك لەو پرسانەی باسیان كردووە پەیوەست بووە بە گەشتی هاووڵاتییانی هۆڵەندا بۆ عێراق.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە باڵیۆزی هۆڵەندا كردووە، ناوی عێراق لە لیستی سووری ئەو وڵاتانەدا دەربهێنێت كە هۆڵەندا وەكو وڵاتانی “زۆر مەترسیدار” پۆڵێنی كردوون بۆ گەشتكردنی هاووڵاتییانی هۆڵەندی بۆ ئەو وڵاتانە.

محەمەد حسێن بەحرلعلوم رایگەیاندووە: ئاسایشی عێراق باش بووە و لابردنی بەربەستەكان لەبەردەم گەشتكردنی هاووڵاتییانی وڵاتەكەی بۆ عێراق، وادەكات هانی كۆمپانیاكانی هۆڵەندا و سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانە بدات كە لە عێراق وەبەرهێنان بكەن.

لەدوای ساڵی 2014 بەهۆی هێرشەكانی رێكخراوی داعش، هۆڵەندا عێراقی خستە لیستی سووری وڵاتە مەترسیدارەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا