تورکیا: لەگەڵ سوید و فینلەند نەگەیشتووینەتە ڕێکەوتن بۆ ئەوەی بچنە ناو ناتۆ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، تا  ئێستا دەسەڵاتدارانی تورکیا هیچ هەنگاوێک نابینن لە لایەن سوید و فینلەنداوە تاوەکو تورکیا ڕازی بکەن، دووبارە چاو بخشێنێتەوە بە بڕیاری خۆیدا بۆ ئەوەی ئەو دوو وڵاتە بچنە ناو ناتۆ.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فواد ئۆکتای جێگری سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، چاوەڕێی ڕێککاری دیاریکراون لە لایەن سوید و فینلەنداوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکیان نەناوە بۆ ڕازیکردنمان.

وتیشی “ئێمە ناتۆ وەک چەترێکی ئەمنی دەبینین، هەموو ئەو وڵاتانەش کە لە ژێر ئەو چەترەیان پابەندن بە پاراستنی سنورە هاوبەشەکانیانەوە، وتیشی ئێمە نامانەوەت ئەو وڵاتانەی پشتگیری ڕێکخراوە تیرۆرستیەکان دەکەن بێنە ناو ناتۆوە”.

لە ماوەی ڕابردوودا، دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاند بەهیچ جۆرێک پشتیوانی لە بوون بە ئەندامی سوید و فینلەند بۆ ناو ناتۆ ناکەن، هەتا ئەو وڵاتانە گرنتی نەدەن بە تورکیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا