دابەشکردنی ئارد دەست پێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، پلانیان هەیە دەست بکەنەوە بە دابەش کردنی ئارد بە شێوەی مانگانە بەسەر پارێزگاکاندا.

ئەسیر داود سەلمان، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵە لە وەزارەتی بارزگانی، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا دەستیان کردووە بە دابەشکردنی ئارد بەسەر سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا.

ڕوونیشی کردۆتەوە، تەنها 6ملیۆن فەردە ئارد بۆ تەواوی عێراق دابین کراوە، لە ئێستاشدا ئەو بڕەی دابەش کراوە دەگاتە لە %90، هەروەها ئاردەکە بە کوالێتیەکی زۆر باش دروست دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا