پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵی تازەوە کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی دەخرێتە سەرەتای ساڵی داهاتوو.
ئەمڕۆ دووشەممە هەرێم کەمال ئاغا ئاماژەی بەوەکرد، یەکێتی و پارتی رێککەوتنیان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناو حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و دوای پشووەکانی سەر ساڵی زایینی کۆدەبنەوە.
وتیشی، “کۆمەڵێک گرێکوێرە کراونەتەوە و ئەمەش رەنگدانەوەی باشی لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکان دەبێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، یەکێتی و پارتی بەیەکەوە گۆڕانکارییە حکومییەکان ئەنجام دەدەن، چونکە بەشێکیان پێویستیان بە کۆبوونەوەی پەرلەمان و بەشیکی دیکە پێویستیان بە بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران هەیە.