سودانی دەنگیدا و پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە قوتابخانەیەکی ناوچەی سەوزی بەغدا دەنگیدا و رایگەیاند، “ئەمڕۆ رۆژێکی نیشتیمانییە بۆ عێراق و داوا لە خەڵكی عێراق دەكەم بە كارایی بەشداری ئەم هەڵبژاردنەدا بكەن”.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی کانوونی یەکەم، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە قوتابخانەی وەتەن لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا بەژداری لە پرۆسەی دەنگدانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کرد و بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا دەنگیدا.

سوودانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ گەلی عێراق، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەم کە 10 ساڵ زیاترە ئەو مافە دەستوورییە دواکەوتووە”.

سوودانی لەبارەی بایەخی ئەنجوومەنی پارێزگاکانەوە رایگەیاند، “لەم هەڵبژاردنەدا حکومەتی خۆجێیی بەرهەم دێت وەک ئەنجوومەنی پارێزگا و دانانی پارێزگار کە دووەمین ستوونی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە لە وڵات و هاوکارێکی گەورەی حکومەتیش دەبێت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی. بۆیە داوا لە خەڵکی عێراق دەکەم بە کارایی بەشداری ئەم هەڵبژاردنەدا بکەن بۆ دیاریکردنی بەتواناترین و باشترین کەسەکان کە تایبەتمەندی پاک و بێگەردی و دڵسۆزییان هەیە تاوەکو لەو ئەنجوومەنە گرنگەدا بن کە نوێنەرایەتی پارێزگاکان دەکەن”.

زیاتر لە 10 ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەنەچووە، کۆتاجار لە ساڵی 2013 بەڕێوەچوو و بەهۆی شەڕی داعشەوە نەتواندراوە پرۆسەکە لەسەرانسەری عێراق بەڕێوەبچێت. ساڵی 2019 بەهۆی خۆپشاندانەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا و لەکارکەوتنی زۆرینەی جومگەکانی حکومەتی ئەوکاتی عێراق، ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق هەڵوەشایەوە و دەسەڵاتەکان گواسترانەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.

ئەمڕۆ جارێکی تر و پاش زیاتر لە 10 ساڵ، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بە بەشداری 66 پارت و هاوپەیمانێتیی بەڕێوەدەچێت و زیاتر نزیکەی شەش هەزار بەربژێر، رکابەریی لەسەر بەدەستهێنانی 285 کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا