شەپۆلێکی سەرما و بەفراوی روو لە هەرێم دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان لە رۆژی دووشەممە 22ـی کانوونی دووەمی 2024ـەوە شەپۆلێکی بارانبارین بەشێوەی کەم و ناوبەناو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
ئەوە کەشناسە کوردە دەشڵێت، شەپۆلەکە لە رۆژی هەینییەوە کاریگەری شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت و ئاستی بارانبارین لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین و لە رۆژی شەممە 27ـی مانگ، سەرمای بەهێز روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و بەفر لە چیاکانی ئەزمەڕ و دەورووبەری سلێمانی دەبارێت و زۆرینەی ناوچە سنووریەکانی هەرێم ئەم شەپۆلە بەفربارینە دەیگرێتەوە.

سەبارەت بە ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەکان، پشتیوان پێنجوێنی رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی شووبات، بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی تووند، سەرمایەکی بەهێز روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و ئەوکات ئەگەری هەیە بەفر بگاتە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و کەرکووک و هەولێر و دهۆک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا