هەڕەشەیەکی نوێی ئێران دژی ئیسرائیل: چیتر باڵیۆزخانەکانتان سەلامەت نابن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێران ھۆشداری دەدات و دەڵێت لەمەودوا ھیچ باڵیۆزخانەیەکی ئیسرائیل سەلامەت نییە، ئیسرائیلیش تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر ھێرشێک راگەیاند.

یەحیا ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی و فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران، ھۆشداریدا لەوەی کە چیتر باڵوێزخانەکانی ئیسرائیل سەلامەت نین و دەڵێت، ئێران سوێندی خواردووە وەڵامی ئەو ھێرشە بداتەوە کە لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوەتە سەری.

دووپاتیشکردەوە، بەرەی بەرگریی ئامادەیەو چاوەڕێن بۆ ئەوەی بزانن وەڵامەکە چی دەبێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل مافێکی ڕەوای ئێرانە.

لە بەرامبەردا، یواف گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاشکرایکرد، لە ئەگەری ھەر ھێرشێکی ئێران، ئامادەکارییەکانیان بۆ ھەر وەڵامدانەوەیەک تەواوکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا