دۆلار زیاتر روو لە بەرزی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ قەدەغەی مامەڵەكردن بە دۆلار لە 14 بانكی عێراقی، بەهای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ماڵپەڕی بۆرسەی عێراق بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بە 151 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

رۆژی 19 ی ئەم مانگە ئەمریكا مامەڵەكردن بە دۆلاری لە 14 بانكی عێراقی قەدەغەكرد و تۆمەتباری كردن بە ناردنی دۆلار بۆ ئەو وڵاتانەی كە سزای ئەمریكایان لەسەرە.

شارەزایانی ئابوری دەڵێن، پێشبینی ناكرێت دابەزینی بەهای دینار ماوەیەكی زۆر بخایەنێت و لەو باوەڕشدان لە هەفتەی داهاتووەوە بەهای دۆلار ڕو لە دابەزین دەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا