پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە شاری بەغدا هەوڵی رفاندنی جەوهەر ئاغای هەركی سەرۆكی عەشیرەتی هەركی دەدرێت و هەوڵەكە شكست دەهێنێت.
شاخەوان هەركی نوێنەری جەوهەر ئاغای هەركی، سەرۆكی عەشیرەتی هەركی رایگەیاند، جەوهەر ئاغای هەركی پێشتر لە شاری غازی عەنتاب و لە باكوری كوردستان بووە، بەهۆی بومەلەرزەكانەوە گەڕاوەتەوە شاری بەغداد، لە بەغداد لەلایەن هێزێكەوە هەوڵی رفاندنی دراوە.
وتیشی، لە ئێستادا جەوهەر ئاغای هەركی گەڕاوەتەوە بۆ شاری سلێمانی و تەندروستی باشە و لە نزیكترین كاتدا پەیامێك بڵاودەكاتەوە.