پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆککۆماری عێراق داوا لە ھاوڵاتیان دەکات بە گوڕوتینەوە بەشداری لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکەن بۆ چەسپاندنی دەستور و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات.
د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار لە پەیامێکدا بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان جەختدەکاتەوە بەشداری کارای ھاوڵاتیان لە ھەڵبژاردن جگەلەوەی دەبێتەھۆی چەسپاندنی دەستور و بنەماکانی دیموکراسیی، ھاوکات گرنگترین ھۆکاریشە بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات و دەربڕینی ویستی ئازادانەی ھاوڵاتیان.
سەرۆککۆمار داوا لە سەرجەم ھاوڵاتیان دەکات بەشدارییەکی چالاکانە و گرنگ بکەن لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا، چونکە بەشداری کارای ھاوڵاتیان لە ھەڵبژاردن و چاودێری بەردەوامییان بۆ دەسەڵاتە جیاجیاکان، ھاوکار دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتێکی باشتر و زیاتر ئاوەدانکردنەوەی وڵات.