عێراق و هەرێم جەخت لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی شەنگال دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

شاندی هەرێم و عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی رێككەوتنی شەنگالەوە لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی شەنگال كردەوە.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، هەریەك لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم و قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستەڕوو.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕیاریانداوە هەموو بڕگەكانی رێككەوتنەكی شەنگال وەك خۆی جێبەجێبكرێت و دەست بە ئاوەدانكردنەوەی شەنگال دەكرێتەوە.

هاوكات قاسم ئەعرەجی باسی لەوەكرد، رێككەوتنی شەنگال هەنگاوی باشی بڕیوە ئەو دۆسیانەی گفتوگۆیان لەبارەوەكرا لەسەر ئاسایی كردنەوەی دۆخی شەنگال پێویستە ئیرادەیەكی بەهێز هەبێت لەلایەن خەڵكی شەنگالەوە بۆئەوەی ئیدارەی خۆیان بكەن.

رێكەوتی نۆی مانگی 10ی ئەمساڵ هەرێم سەردانی بەغدا رێكككەوتنێكیان لەبارەی شەنگالەوە واژۆ كرد، بەپێی رێككەوتنەكەش پێویستە تەواوی ئەو هێزانەی كە ئێستا لە شەنگالن بچنە دەرەوە، هاوكات بڕیاردرا ئیدارەیەكی نوێ بۆ شارەكە دابنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا