دەستەی خانمانی ناڕازیی خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 13ی كانوونی دووەم، دەستەی خانمانی ناڕازیی كە لە فەرمانبەرو مامۆستایانی ناڕازیی پێكهاتوون، دژی دواكەوتن و بڕینی بەشێك لە موچەكانیان خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام بدەن.

شنە عەلی ئەندامی دەستەی خانمانی ناڕازیی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، وەكو خانمانی ناڕازی كە پێكهاتووین لە مامۆستایان و فەرمانبەران بڕیاریانداوە بەهۆی پێنەدان و بڕینی موچەوە رۆژی چوارشەممە خۆپیشاندانێكی بەرفراوان ئەنجام بدەن.

وتیشی، “ئەگەرێك هەیە لە رۆژی 17ی ئەم مانگەوە حكومەت دەرگای قوتابخانەكان بكاتەوە بۆ پۆلی یەك و دووی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لە هۆڵەكانی خوێندن و پۆلەكانی دیكە بە ئەلكترۆنی بخوێنن، كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكانیش راستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە ژیان و موچەی مامۆستایانەوە”.

باسی لەوەشكرد، زۆربەی ئەوانەی ئەم وڵاتە بەڕێوەدەبەن نەخوێندەوارن و چین وتوێژێكی خوێندەوار و چاوكراوەیان ناوێت لە خۆیان باڵاتربێت بۆیە بەئەنقەست شكستیان هێناوە بەكەرتی پەروەردە و داخستنی دەرگای قوتابخانەكان بەهۆی پێنەدانی موچەوەیە، نەك ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەوەش لەكاتێكدایە، تائێستا خوێندنی ناو پۆلەكانی دەستی پێنەكردوەتەوە، واش بڕیارە رۆژی چوار شەممە 13ی ئەم مانگە لیژنەی باڵای روبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆببنەوەو بڕیار لەبارەی دەست پێكردنەوە یان نەكردنەوەی پرۆسەی خوێندن بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا