ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژن دیاری دەکرێت

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لییژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز كۆبێتەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند “بڕیارە ئەمڕۆ 11ی ئایار لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەقفی سوننی عیراقی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریبكەن”.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وتیشی”دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژن تەنها بەپشت بەستن بە بڕیاری لیژنەكە دەبێت”.

هاوكات وەزارەتی ئەوقاف لە راگەیەندراوێكدا هۆشداریداوە بەوەی دوای راگەیاندنی بریاری فەرمی لێژنەی بینینی مانگ ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە لێدوان لەم بارەیەوە بدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، ناوەندەكانی فەلەکناسی نێودەوڵەتی پێشبیندەكات رۆژی 13ی ئەم مانگە ببێتە سەرەتای دەستپێکردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە وڵاتە ئیسلامییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا